جێگری سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

 جێگری سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
محەممەد بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئیدریس بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد.

جێگری سەرۆکی ئیمارات لە پرسەنامەیەکدا، کە ئاراستەی سەرۆک بارزانی کردووە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئيدريس بارزانی، داواش لە خوای گەورە دەکات کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو دڵنەوایش بە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری خوالیخۆشبوو و گەلی کوردستان بدات.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، 2018/4/2، دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 52 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.








باسنيوز
Top