بینالى یڵدرم سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/4/2018، یڵدرم وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى، خۆى به خاوه‌ن و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یان زانى و له خواى مه‌زن داواكار بوو بیخاته به‌ر میهره‌بانیى خۆى و به به‌هه‌شتى شاد بكات، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئه‌م كۆچه خه‌مگینه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوا سه‌بوورییان بدات.
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى پێزانینى خۆى بۆ پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا ده‌ربڕى و سوپاسى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كرد.
kdp-
