ژنە چالاکوانێکی کورد لە مەهاباد ڕەوانەی گرتووخانە کرا
بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ڕۆژی چوارشەممە 2018/4/4 رووناک ئاقایی کە حوکمەکەی پشتڕاست کرابوویەوە، لەلایەن دادگای مەهابادەوە بانگهێشت و رەوانەی گرتووخانە کرا.
ئەو ژنە چالاکە کە تەمەنی 54 ساڵە، پاش دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێی خەڵکی کوردستان بەهۆی بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەستبەسەر کرابوو.
رووناک ئاقایی دواتر بە دانانی 200 ملیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا و پاشان لەلایەن دادگای مەهابادەوە حوکمی ٦ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو چالاکوانە کوردە پێشریش لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردییەکان بۆ ماوەی ٥ لە زیندانەکانی ئێراندا بووە.
رووناک ئاقایی سەرەڕای تووشبوونی بە نەخۆشیی تۆمۆری مێشکی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە توندی ئەشکەنجە و بریندار کرابوو.
باسنيوز
