لەهەولێر 17 نۆرینگە و دەرمانخانە و گیادەرمانی داخران
ئەمڕۆ چوارشەممە 4\42018، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لەسەر فەرمانی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەشی پۆلیسی شارەوانی و کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان، لە هەلمەتێکی بەرفراواندا لەڕێککەوتی 2\4\2018، توانرا پشکنین وبەدواداچوون بۆ 17 دەرمانخانە، نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشکی و گیادەرمانی بکرێت.
لەم بارەیەوە سۆران مەحموود برایم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە پەیجی قایمقامیەتی راگەیاندووە: ”لەبەر هەبوونی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان، 17 شوێن داخران و بڕێکی زۆر دەمانی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەر داگیرا“.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر، هاوکات هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.
bas news-
