هەولێر.. بەدواداچوون بۆ 13 هوتێل و رێستورانت کرا

هەولێر.. بەدواداچوون بۆ 13 هوتێل و رێستورانت کرا


قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە توانراوە بەدواداچوون بۆ 13 هوتێل، رێستورانت، هاوکات چوار سەنتەری جوانکاری دابخەن.



ئەمڕۆ چوارشەممە 4\4\2018، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵای کردووەتەوە، کە لەسەر فەرمانی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بەشی پۆلیسی ڕێکاری لەڕێککەوتی 3\4\2018 توانرا وبەدواداچوون بۆ ١٣ هوتێل، مۆتێل، ڕێستورانت و کافتریا بکەن.
لەم بارەیەوە نەنەز عەبدولقادر مستەفا، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ڕێککاری، بە پەیجی قایمقامی راگەیاندووە، کە 13 شوێنی گەشتیاری ئاگادار کراونەتەوە سەردانی دیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان بەپێچەوانەوە لەپابەند نەبوونیان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر بەداخستنی شوێنەکانیان ، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.


هاوکات قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەشی پۆلیسی شارەوانی ولیژنەی دلنیایی جۆری وەزارەتی تەندروستی، لەهەلمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەدواداچوونی حەوت سەنتەری جوانکاری ئەنجام داوە، لەبەرهەبوونی سەرپێچی، فرۆشتنی دەرمانی ڕێگە پێنەدراو وپابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی چواری شوێن داخران و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.
bas news-
Top