هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی توركیا لەسەر پەكەكە بایكۆت كراوه
فوسون ده‌میراڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پار له دیمانه‌یه‌كدا گوتبووی "حه‌ز ده‌كه‌م رۆڵی دایكی گه‌ریلایه‌ك ببینم"، له ته‌واوی فیلم و زنجیره درامایه‌كانی توركیادا بایكۆت كرا، هه‌روه‌ها داوای یاساییشی له‌سه‌ر به‌رز كرایه‌وه.
فوسون له پێگه‌ی خۆی له (ئینستاگرام)، ئاشكرای ده‌كات بارودۆخی زۆر خراپه، به تایبه‌ت له‌رووی ده‌روونییه‌وه، چونكه هیچ ده‌رهێنه‌رێك رۆڵی پێ نادات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1984ه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه، به‌شداری له 60 فیلمی سینه‌ماییدا كردووه و له 20 زنجیره‌دراماشدا رۆڵی بینیوه، به‌ڵام ئێستە هیچ ده‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه رۆڵی پێبدات، چونكه ترسیان هه‌یه حكوومه‌تی توركیا كێشه بۆ كاره هونه‌رییه‌كانیان دروست بكات.
فوسون ده‌نووسێ "ته‌نیا ئیشی خۆمم ده‌وێته‌وه، له‌م وڵاته‌دا ده‌رهێنه‌رێكی بوێر نه‌بوو رۆڵم پێبدات، ئیتر من به‌رگه ناگرم و ناتوانم بژیم".
فوسون پار له زنجیره‌درامای (كاری خێزان)دا به‌شداری كرد، كه رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا هه‌بوو و له كه‌ناڵی (ATV) په‌خش ده‌كرا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له دیمانه‌یه‌كدا گوتی "حه‌ز ده‌كه‌م رۆڵی دایكی گه‌ریلایه‌ك ببینم" ئیتر له‌و زنجیره درامایه‌ش ده‌ركرا و بایكۆتیش كرا له هه‌موو كارێكی هونه‌ری له توركیا.
bas news-
