یۆنان.. ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌رى كورد له ده‌ریادا خنكان
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فیدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا ئاگادار كرامه‌وه كه كاتژمێر 30 : 5 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی سێ به‌له‌م كه كۆچبه‌رى عێراقیان تێدا بووه له سنوری توركیا بۆ یۆنان له ده‌ریای مه‌ریج،ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر خنكاون كه چوار په‌نابه‌ریان هاووڵاتیی كوردى هه‌رێمى كوردستانیانن".
گوتیشى: "به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ناسنامه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌ریه‌ك نوێنه‌رایه‌تی یۆنان و باڵویزخانه‌ی عیراق ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
bas news-
