زه‌رده‌شت بابان: پۆمپیۆ و بۆڵتن دەیانەوێ پێگەی کورد بەهێز بێت..ئەمەریکا گەڕانەوەی پێشمەرگەی دەوێت
له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧ حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی ئێرانییه‌كان و گرووپێكی ناو هێزێكی كورد ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بپارێزن، ئێستا تیرۆریستانی داعش جووڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مەریكییه‌كانیش بڕیاریان داوه، ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی بوون.
زه‌رده‌شت بابان، کە خۆی بە ڕاوێژكاری حزبی كۆمارییه‌كانی ئه‌مەریكا دەناسێنێ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌مەریكا مه‌به‌ستییه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی بوون، كه ئێستا هێزه عێراقییه‌كانی تێدایه، ده‌شبینین هێزه تیرۆریستییه‌كان له گه‌شه‌كردندان، هێزی عێراقی په‌رشوبڵاو بووه، توانایی پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی عێراقی نییه، توانای ئه‌و هێزه‌ش ئه‌وه نییه له هه‌موو شوێنێك هێزی هه‌بێت و ناوچه‌كه بپارێزێت".
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دژ به داعش ئه‌نجامی داوه، زه‌رده‌شت بابان ده‌ڵێت: "ئه‌مەریكا به‌رچاوی ڕوونه كه به درێژایی تاریخی ئه‌و هێزه له هیچ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانی شكستی نه‌هێناوه، توانیویه‌تی سه‌ربه‌رزانه خاكه‌كه‌ی بپارێزێت، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی داعشدا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كرد، كه ئێستا‌ش ئه‌مەریكا پێشمه‌رگه به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت".
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌وه پێشمه‌رگه نه‌بوو خاكی كه‌ركوكی به ده‌سته‌وه دابێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی سیاسی بوو، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه كشایه‌وه، كه بینیمان ڕێكکه‌وتنێك له لایه‌ن گرووپێكه‌وه له ناو هێزێكی كورددا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق کرابوو، پێشمه‌رگه‌ش به ناچاری له‌و شوێنانه كشایه‌وه، نه‌ك به شه‌ڕ كشابێته‌وه و خاكه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه دابێت".
ئاماژەیشی دا: "ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌یان كوردن، ئه‌مەریكا مه‌به‌ستییه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بیپارێزێت، كه باشتر ئه‌توانێت پارێزگاری له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، كه تێیدا نیشته‌جێن، چونكه بوونی هێزی عێراق له‌وناوچانه بێ پێشمه‌رگه له لایه‌ن هاووڵاتیانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌وە قبووڵكراو نییه، ئه‌گه‌ری پێكدادان هه‌یه له نێوانیان، بۆیه ئێستا بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به ته‌ئكیدیش له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا و كوردستان، بابان ده‌ڵێت: "ئه‌و قسه‌یه هه‌ڵه‌یه کە ده‌ڵێت ئه‌مەریكا پشتی له كورد كردووه، نه‌خێر هه‌رگیز ئه‌مەریكا پشتی له كورد نه‌كردووه، هه‌میشه ئه‌مەریكا كورد و پێشمه‌رگه به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت، هاوكاریی نێوان ئه‌مەریكا و هه‌ولێریش به‌رده‌وامه".
له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی داعش وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، زه‌رده‌شت بابان هێمای بۆئه‌وه كرد: "داعش له ناوچه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، پێشتر چۆن ته‌نیا پێشمه‌رگه توانی ئه‌فسانه‌ی داعش له ناوچه‌كه تێکبشكێنێت و، ئه‌وه هه‌ر پێشمه‌رگه‌شه ده‌توانێت، ڕێگه به زیندووبونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه نه‌دات".
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، بابان وای دەبینێ: "پنتاگۆن هه‌میشه پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، هه‌میشه‌ش پێشمه‌رگه به پشت و هاوڕێی خۆیان وه‌سف ده‌كه‌ن، بۆیه به ڕای منیش پێوه‌ندیی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مەریكا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پته‌وه و زۆر گرنگه و ئه‌و پێوه‌ندییه سه‌ربازییانه به‌رده‌وام ده‌بن".
نابراو ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پۆمپیۆ له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له 9ی ئه‌م مانگه پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مەریكا ده‌چێته قۆناخێكی تره‌وه، چونكه پۆمپیۆ لای گرنگه كورد ڕۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت و كورد به هاوپه‌یمانی ئه‌مەریكا ده‌زانێت، زۆریش دژی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری نوێی سەرۆک ترامپ، مه‌به‌ستییه‌تی كورد ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌گشتی وای ده‌بینم ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی ده‌كرێن پۆزه‌تیڤ بن بۆ كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا.
kdp -
