بابه‌كر زێباری: دەروازەی سێمالكا دانەخراوە
له هه‌ندێك میدیا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، كه توركیا سنووری زاخۆی بۆردوومان كردووه، به‌و هۆیه‌وه ده‌روازه‌ی سنووری سێمالكا داخراوه، به‌ڵام به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ئه‌و ده‌نگۆیه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
بابه‌كر زێباری، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "توركیا ژماره‌یه‌ك تۆپی دوورهاوێژی ئاراسته‌ی دیوی سنووری سووریا كردووه له سنووری زاخۆ كه په‌یه‌ده‌ی كردووەته ئامانج، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ئاسایشێكی په‌یه‌ده بریندار بوونه."
بابه‌كر زێباری گوتی: "به هۆی هاوێشتنی ئه‌و تۆپانه‌وە یه‌كێك له‌وانه كه‌وتووەته دیوی سنووری هه‌رێمی كوردستان به كارگه‌یه‌كی ره‌مل كه‌وتووه و ئاگری تێبه‌ربووه و هیچی دیكه نه‌بووه."
زێباری ڕوونیشی كرده‌وه: "مه‌به‌ستی توركیا له هاوێشتنی ئه‌و تۆپانه كه 10 گولله تۆپ ده‌بوون، خاكی سووریا بووه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گولله تۆپه‌ی هاتووەته دیوی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ست نه‌بووه، بۆیه ئێستا دۆخه‌كه ئارام بووەته‌وه."
له‌باره‌ی داخستنی ده‌روازه‌ی سێمالكا به هۆی تۆپبارانه‌كەوە، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ڕه‌تی كرده‌وه ده‌روازه‌كه داخرابێت وگوتی، "ده‌روازه‌كه كراوه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه."
kdp-
