كه‌ڤاڵ: ئەمەریکا دەیەوێ وڵاتانی کەنداو لە سووریا خەرجی بدەن..دەبێ کورد یەکگرتوو بێت
له ساڵی 2011وه تا ئێستا شه‌ڕ له سووریا به‌رده‌وامه و كێشه‌ی سووریاش ئێستا بووەته كێشه‌یه‌كی جیهانی و چه‌ندین وڵات كێبركێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. گرنگترینی ئه‌و وڵاتانه‌ش ڕووسیا، ئێران، ئه‌مه‌ریكا، توركیا و سعوودیەن و تا ئێستاش چه‌ندین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌كردنی دۆخی سووریا ئه‌نجام دراون، سوودی نه‌بووه، كوردیش تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه مافی خۆی له سووریا به‌ده‌ست بێنێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ په‌رته‌وازه‌یی كورد لەو وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
د. مووسا كه‌ڤاڵ، شاره‌زای كاروباری توركیا و سووریا، به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی بڕیاره له سووریا بكرێن، به‌رده‌وام ده‌بن و ڕه‌نگه ببێته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ زۆر گۆڕانكاریی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه هه‌ندێك چاره‌كردنی ئاسان نابێت و ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی نییه و بووەته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و زۆر ئه‌كته‌ری جیهانی هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و به‌رژوه‌ندیی ئه‌وانی تێدایە، له‌وانه ستراتیژی و سیاسی و ئابووریش، بۆیه قه‌یرانی سووریا ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌كته‌ری زیاتر دێنه ناو كێشه‌كه، چونكه پێشتر تەنیا ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و سعوودیە و ئێران هه‌بوون، ئێستا فه‌ره‌نساش زیاد بووه و وڵاتی دیكه‌ش دێن، وه‌كو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و هه‌ندێك وڵاتی دیكه پشتگیری ڕووسیا و ئێران بكه‌ن و دۆخی توركیاش دیار نییه، چونكه ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كورد سوود له هیچ وه‌رنه‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر جار پشتگیری له یه‌كێك ده‌كات، بۆیه هێشتا هه‌ڵوێستی ڕوون نییه."
د. مووسا كه‌ڤاڵ گوتی: "سه‌ره‌تا توركیا باسی له‌وه ده‌كرد له عه‌فرین ته‌نیا دژی په‌یه‌ده‌یه و ئێستا ده‌بینین زمانی توركی له خوێندنگه‌كان زیاد ده‌كات و ئاڵای كوردستان ناهێڵن و ناوی شه‌قامه‌كان ده‌گۆڕن و هێزی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ناسنامه‌ی كوردان ده‌گۆڕن و جگه له‌وه‌ش، عه‌ره‌بی بۆ هاورده ده‌كرێت و ده‌یانه‌وێت دیموگرافیای ناوچه‌كه بگۆرن، بۆیه ئه‌وه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت كورده و هه‌ڵوێستی كوردیش ئێستا له‌و ناوچانەدا لاوازه."
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، د. مووسا كه‌ڤاڵ ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا گه‌ر هێزی خۆی بكشێنێته‌وه به پێی پلانێك ده‌بێت و مه‌رجیشی ده‌بێت، چونكه باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر سعوودیە و وڵاتانی كه‌نداو خه‌رجی ئێمه نه‌دەن، ده‌كشێینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش كارتێكی فشاره له‌سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو و سعوودیە، چونكه نایه‌وێت خه‌رجییه‌ك بكات و وڵاتانی كه‌نداو لێی سوودمه‌ند بن، بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌مه له ڕاگه‌یاندن باس نه‌كرێت، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه بترسن له‌وه‌ی ئێران ڕۆڵی زیاتر بێت له سووریا."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كورد چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی به‌ده‌ست بێنێت، كه‌ڤاڵ گوتی: "كورد له‌و ناوچانه هه‌موو قوربانییه‌كی داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگە به‌رپرسانی كورد چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی كورد به به‌لاش نه‌چێت و مافی خۆی به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌خلاقی و مێژوویی له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی كورددایه و، پێویسته ده‌ست له دژایه‌تیكردنی یه‌كتر به‌رده‌ن، چونكه هه‌مووان له مه‌ترسیدان و دەبێ دیپلۆماسییه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێت و سازش بۆ یه‌كتری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژوه‌ندیی گشتیدا. دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكرێت، ئه‌كادیمییه‌كان و یاساناسان و دیپلۆماته‌كانی كورد تێیدا به‌شدار بن و له‌وێ پلان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد دابنرێت، چونكه ئه‌و كاته دیار ده‌بێت، كه به‌رپرسانی كورد زیره‌كن و ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ناتوانن پێكه‌وه كار بكه‌ن و هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت ته‌نیا ئه‌و هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه زیان به‌ر دۆزی كورد بكه‌وێت، گه‌رنا میلله‌تی كورد قوربانیی زۆری داوه و به‌رپرسانی كورد له ئاست ئه‌و قوربانیدانه‌دا كاریان نه‌كردووه."
kdp -
