ترامپ، جارێ سەربازانی لە سووریادا دێڵێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئەمڕۆ گوشاری زۆری خستەسەر سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ تا رازی بکات بڕیار لە کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سووریادا نەدات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە لەو داوایە سەرکەوت و توانی کاریگەری هەبێ لەوەی کە ترامپ بڕیاری کشانەوەکە دوابخات و جارێ سەربازانی لە سووریادا بهێڵێتەوە.
ئەمەریکا ٢ هەزار سەربازی لە سووریادا هەن، بەگوێرەی شرۆڤەکارانی ئەمەریکاییش سعوودیە رەزامەندی تەواوی داوە کە خەرجیاتی ئەمەریکا لە سووریادا بکێشێ لە بەرانبەر ئەوەی کە ئەمەریکا رێگە لە ئێران و تورکیا بگرێ کە نفووزیان لە سووریدا زۆر نەبێ.
شاو
kdp -
