لەهەولێر 17 نۆرینگە و دەرمانخانە و گیادەرمانی داخران

 لەهەولێر 17 نۆرینگە و دەرمانخانە و گیادەرمانی داخران
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، ئاماژە بەوە دەدات کە بەشی پۆلیسی شارەوانی و کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان، لە چالاکییەکدا، 17 دەرمانخانەیان داخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4\42018، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لەسەر فەرمانی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەشی پۆلیسی شارەوانی و کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان، لە هەلمەتێکی بەرفراواندا لەڕێککەوتی 2\4\2018، توانرا پشکنین وبەدواداچوون بۆ 17 دەرمانخانە، نۆرینگەکانی یاریدەدەری پزیشکی و گیادەرمانی بکرێت.

لەم بارەیەوە سۆران مەحموود برایم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە پەیجی قایمقامیەتی راگەیاندووە: ”لەبەر هەبوونی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان، 17 شوێن داخران و بڕێکی زۆر دەمانی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەر داگیرا“.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر، هاوکات هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.









باسنيوز
Top