سەڵاحەدین بەھادین لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی: با بۆ بەغدا یەکڕیز بین
رۆژی چوارشەممە ٤/٤/٢٠١٨، سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دوای بەشداریکردنی لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، رایگەیاند، بەشداریکردنی لایەنە ناکۆکەکان لە پرسەی یەکتریدا، نیشانەی پابەندبوونە بە ”نەریتی کۆمەڵایەتیی کوردی و ڕەسەنایەتیی ئەو بابەتە“.
سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ھەروەھا رایگەیاند، ”ھەندێک لایەن“ پێیان باش بوو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکلیستی بەشداریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، ”بەڵام ڕێک نەکەوت“، چونکە ھەندێک لایەن دژی یەکلیستیی کوردستانی بوون.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو پێی وایە ھێشتا دەرفەت ماوە و نوێنەر و کاندیدە دەرچووەکانی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دەتوانن دوای گەیشتنیان بە پەرلەمانی عێراق، لەوێ یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بن.
رۆژی دووشەممە ٢/٤/٢٠١٨، سەرۆک بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، کۆچی دواییکردنی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بە جەڵتەی دڵ ڕاگەیاند.
باسنيوز
