ئەمڕۆ چوار شەممە مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ چوار شەممە  مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی وردبینی تێدا کراوە و ئەگەر هەیە سبەی دابەش بکرێ.


د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راگەیاند: لیستی مووچەمان داوەتە گەنجینە و وردبینیان کردووە و چاوەڕوانین ئەگەر بەیانی چەکەکانمان پێ بدەن مووچەکان خەرج دەکرێن".


گوتیشی: "ئەو مووچەیەی دەدرێت مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2018ەیەو بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت دابەش دەکرێ".




ڕۆژی 28ی ئادار حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمکردنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند کە کەمترین ڕێژە 10% و زۆرترینی 30% دەبێت.




باسنیوز
Top