نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی یان كۆبیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
جه‌نابی نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ــ عێراق
له ناخه‌وه دڵگرانم به هه‌واڵی کۆچی ناواده‌ی برای به‌ڕێزتان. بێگومان کاره‌ساتێکی خه‌مناک و جێی داخه بۆ خانه‌واده‌که‌تان، به‌ڵام بۆ به‌ڕێزتان زۆر تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌وه.
به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت له لایه‌ن خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ هاوسۆزیی بۆ خانه‌واده‌که‌تان ده‌رببڕم، تکایه ئه‌م هاوخه‌مییه‌م لێ قبوڵ بکه‌ن.
یان کوبیش
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتی
bas news-
