ئەمریکا دوو بنکەی سەربازی لە منبج دادەمەزرێنێ
ئەمریکا لە بەری رۆژئاوای رووباری فورات لە شارۆچکەی منبج، كە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی یەپەگە/پەکەکەدایە، دوو بنکەی سەربازیی نوێ دروست دەکات.
ئەمریکا بنكەی یەكەم لە باشووری رۆژھەڵاتی گوندی دادات لە باکووری شارۆچکەی منبج دادەمەزرێنێ و خاڵی چاودێری لە ناوچەکە فراوانتر دەکات.
سوپای ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستی و ئامێری بیناسازی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
بنکە سەربازییەکە تەنھا ھەشت کلیۆمەتر لە ھێڵی نێوان شارۆچکەی جەرابلوس ناوچەی قەڵغانی فورات و شارۆچکەی منبج دوورە.
بنکە سەربازییەکەی تری ئەمریکاش تەنھا چوار کلیۆمەتر لە بەرەی شەڕەوە دوور دەبێت و دەکەوێتە باشووری گوندی دادات. سەربازانی ئەمریکا لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی بە ناوی نوایمیە جێگیر بوون و کاری دروستکردنی بنکەکە لە ئەستۆ دەگرن.
bas news-
