یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پیرمام

 یەکەم رۆژی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پیرمام
رۆژی یەکەمی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەچوو.

بەشێکی زۆر لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆک و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان ، کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها خەڵکانێکی زۆر لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان گەیاندە پیرمام و لە پرسەکەدا بەشدارییانکرد.

دلۆڤان بارزانی رۆژی دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد. ناوبراو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دووانە بوون و لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لەدایکبووە. پرسەکەیشی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.-
rudaw
Top