نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا بەشداری لە پرسەی دلۆڤان بارزانی کرد
لە توویتێکدا کلاریس ئیماتا سەرەخۆشیی خۆی دووبارە دەکاتەوە و دەنووسێت "با خەم و ناخۆشیش وەک دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی سەیر بکەین و بیکەینە هۆکارێک بۆ کۆبوونەوەی هەموو لایەنەکان".
دەقی توویتەکەی کلاریس ئیماتا:
رێزم نواند بۆ خانەوادەی بارزانی و هاوڕێکانی لە بری یەکێتیی ئەوروپا. با کاتی خەم و ناخۆشیش ببێتە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و کۆبوونەوە. نەک تەنها بەشێوەی فیزیکی، لە پرسەدا، بەڵکو بە شێوەی زیهنی و بە بەردەوامی. لە ئاشتیدا پشوو بدە کاک دلۆڤان.
rudaw -
