لێپرسراوی گشتیی حدکا پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

 لێپرسراوی گشتیی حدکا پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستە کردووە.



لە پەیامەکەی لێپرسراوی گشتیی حدکادا هاتووە: "خەبەری کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، ڕەحمەتی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی، جێگای پەژارە و داخمان بوو، بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین".



دەقی پەیامەکە:

جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێڕای سڵاو و حورمەت،

خەبەری کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، ڕەحمەتی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی جێگای پەژارە و داخمان بوو، بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین.



هیوای تەمەنی درێژ و پڕ لە تەندروستی بۆ ئێوە و باقی ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزتان دەخوازین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری













باسنيوز
Top