نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا سەرەخۆشی لە خانەوادەی بارزانی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3\4\2018، کلارێس ماتا، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، بەنوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا، لە پێگەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توێتەر)، تویتێکی کردووە و رای گەیاندووە: ”به ناوی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، ڕێزی خۆمم به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و دۆستان گه‌یاند“.
نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لەوەش کردووەتەوە: ”با كاته ناخۆش و پڕ ئازاره‌كانیش ببنه بۆنه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی یه‌كگرتوویی، نه‌وه‌ك هه‌ر به جه‌سته و له كاتی پرسه‌دا، به‌ڵكو به بیر‌و باوه‌ڕ و به شێوه‌یه‌ك هه‌میشه‌یی، كاك دلۆڤان جێگای به‌هه‌شت بێت“.
دوێنێ دووشەممە 2\4\2018، دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
