وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به فه‌رمى نرخى قورئانخوێندنى له پرسه‌كان دیارى كرد
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ڕاى گه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى گله‌یى و ڕهخنهیهكى زۆرمان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆ هات كه نرخى قورئانخوێندن له پرسه‌كان زۆره‌و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى دى جیاوازه، به‌دواداچوونمان كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌ندێك قورئانخوێنه‌كان به ئاره‌زووى خۆیان پاره وه‌رده‌گرن و مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندیان پێكهێنا، كه كارى سه‌ره‌كى تایبه‌ت بوو به‌پێداچونه‌وه‌و دیاریكردنی وه‌رگرتنی پاره‌ی قورئانخوێندن له‌پرسه‌كاندا، دواى ئه‌وه ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بۆ هه‌ر ڕۆژێك بڕی 75 هه‌زار دیناری وه‌ربگرن، هه‌روه‌ك ده‌بێت ئه‌ركى دابینكردنى ئامێری بڵندگۆ و هاتوچۆی قورئانخوێنهكه له‌سه‌ر خۆى بێت.
جەختی لەوەش کردەوە، کە هه‌ر قورئانخوێنێك له‌و بڕه پاره دیاریكراوه زیاتر وه‌ربگرێت،خاوه‌ن پرسه‌كه ده‌توانێت لایان سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكات تا ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر بگرنه‌به‌ر.
باس‌نیوز
