وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
لە پەیامەکەدا، کە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، خۆیان و تیمەکانیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر ”سەرەخۆشی“ لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەی دەکەن.
ئەو پەیامە سەرەخۆشییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی، بەهۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایەتی، کە رۆژی دووشەممە 2/4/2018 بە جەڵتەی دڵ، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
