کارگێڕی لقێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، لەکاتی بەشداریکردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، کاوە کەریم، کارگێڕی لقی ٢١ پارتی دیموکارتی کوردستان کە لقی دەوروبەری سلێمانییە، بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کاوە کەریم، ”یەکێک بووە لە کەسە دڵسۆز و تێکۆشەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان“ و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا تەرمەکەی بەرەو سلێمانی دەگەڕێندرێتەوە.
باسنیوز
