عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

 	 عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
له‌ پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد.


له‌ پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى. عه‌بادى، هیواى خواست خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت. لاى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ و پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان.


kdp-
Top