چاوش‌ئۆغڵو سه‌ره‌خۆشى لە نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢/٤/٢٠١٨ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ڕێز مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هاوخه‌مییان، سوپاسی بەڕێز چاوشئۆغڵوی کرد.
kdp-
