پەروەردەی سلێمانی: بارودۆخی پەروەردەی سلێمانی مەترسیدارە.. حزبه‌كان، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزن
بە هۆی پاشەکەوتکردنی مووچەکانیانەوە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە بەرواری ٢٥ی٣ بایکۆتی دەوامیان کرد و خۆپیشاندانیان کرد، دواتر ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەو مەبەستە کۆ بووەەوە و بڕیاری کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران درا.
وێڕای بڕیاری حکوومەتی هەرێم و کەمکردنەوەی بڕی پاشەکەوت، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتکردن بە شێوەیەک هەر ماوە، هەتاوەکو بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی شارەکە، لەگەڵ یەکێتیی مامۆستایان کۆ بووەوە و داوای شکاندنی بایکۆتی لێکردن، وەک لە کۆنفڕانسەە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا ئاماژەی پێدا، بارودۆخی خوێندن لە سلێمانی و چواردەوری کەوتۆتە قۆناغێکی مەترسییەوه
دڵشاد عومەر ئاماژەیشی دا، کەوا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی به بڕی پاشه‌كه‌وتی مووچه كردووه و به‌ڵێنی داوه، هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه بدات. "هه‌ر چه‌نده داوامان كرد پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مامۆستایان به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێده‌كرێت".
دڵشاد جەختی لردەوە "پڕۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای سلێمانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی فەوتاندایە، بۆیه دەبێت به زووترین كات دەرگای قوتابخانه‌كان به ڕووی قوتابیاندا بكرێنه‌وه و، ماموستایان ئه‌ركی سه‌رشانیان کە ئه‌ركی پیرۆزی خۆیانە، جێبه‌جێ بکەن".
ئەو گوتیشی، بایکۆت، مناڵی خودی مامۆستا و دراوسێ و هاونیشتیمانیان لە فیرکردن و زانست بێبەش دەکات. داوایشی کرد، "حزبه‌كان هاوكار بن و هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به هه‌ستیاریی دۆخه‌كه بكه‌ن و هێوری بكه‌نه‌وه و هه‌موو لایه‌ك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت."
باسنيوز
