بە فشاری ئه‌مریكا لە كەركووك هێزی پێشمه‌رگه بڵاوەیان پێ دەكرێت
فرده‌وس عه‌وادی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 گوتوویه‌تی: "گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به‌و رێگایه ئه‌مریكا ناوچه‌كه دووچاری ململانێی زیاتر و له‌وانه‌یه له داهاتووشدا شه‌ڕ بكاته‌وه".
داوای له حكومه‌تی عێراقیش كردووه، هه‌ر پێشنیازێكی په‌یوه‌ست به‌و پرسه ره‌تبكاته‌وه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دۆخێكی پڕ كێشه له وڵات‌دا بڕه‌خسێنێ و زیاتر له ده‌سه‌ڵاتێك له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "دانپێدانانی ئه‌مریكییه‌كان به‌وه‌ی ناتاوانن به‌ته‌نها شه‌ڕی داعش بكه‌ن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئیتر ئه‌مریكا شایسته‌ی ئه‌وه نییه ئه‌و دۆسێیه له ده‌ست بگرێت و عێراق به‌بێ ئه‌مریكاش ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات".
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر گه‌ڕانه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، هه‌م خۆیان بوونه سه‌رچاوه‌ی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كان "وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌یڵێن" هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه رێگه له كرده تیرۆریستییه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگرن، ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان زیادیكردووه‌و چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییان كوشتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنێكی كیوماڵكردنی ناوچه‌كان، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له خورماتوو گووتی: "نهیانتاوانیووه نه چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، نه ته‌رمی هیچ یه‌ك له‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه كه داعش كوشتنی".
K24
