تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری باشووری کوردستانی بۆردومان کرد

 تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری باشووری کوردستانی بۆردومان کرد
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر سێ شوێن و ناوچەی سنووریی باشووری کوردستانیان بە چڕی بۆوردومان کردووە.



فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو 2018/4/1 ناوچەکانی "خواکورک، سەرچەمان، لۆلان، خنێرە و بێسنوێ"یان لە ناحەیەی سیدەکانی سەر بە سۆران بۆردومان کردووە و هاوکات "گەلی ڕەش و بناری خواکورک"یان تۆپباران کردووە".



زانیارییەکان باس لەوە دەکەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی "برادۆست، گەلی بەدران لە گوندی بۆکریسکان و گۆڕستانی گوندی "مارەدوو"یان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە.



ئەو بۆردومانانە لە ناوچەی پشدەریش سنووری گوندەکانی "ئالیە ڕەش، بەستێ و مارەدوو"شی گرتووەتەوە و ئەم بۆردومانانەی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (PKK) و لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەمە چوارەمین جارە کە سنوورەکانی باشووری کوردستان لەلایەن تورکیاوە بۆردومان دەکرێت و لە نەورۆزدا ئەو بۆردومانانە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان.




باسنیوز
Top