ئێستا رێگای هەولێر- مەخموور کرایەوە
لە رێوڕەسمێکدا، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 2/4/2018 بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق، رێگای هەولێر - مەخموور کرایەوە.
هێزەکانی پێشمەرگە لەبازگەی بازاڕگە جێگیر بوون و بڕیاریشە چەند سەد مەترێک لە خوار ئەوانەوە، سوپای عێراق بازگەیەک دابنێت.
هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێگایەکەی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان کردبووەوە، بەڵام هێزە عێراقییەکان رێگاکەیان بە تەواوی داخستبوو و رێگایان بە هاووڵاتییان نەدەدا لەو رێگایەوە هاتوچۆ بکەن.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، سوپا و میلیشیا عێراقییەکان هەوڵیان دا لەو رێگایەوە هێرش بکەنە سەر هەولێر، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانییان شکست بە هێزە عێراقییەکان بهێنن.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
