سیناتۆرێک: داعش لە سووریادا دەکەوێتەوە جووڵە..ترامپ فیلمی ئۆبامای دووبارە کردەوە

سیناتۆرێک: داعش لە سووریادا دەکەوێتەوە جووڵە..ترامپ فیلمی ئۆبامای دووبارە کردەوە
سیناتۆرێکی ئەمەریکایی دەڵێ، ترامپ کارێکی خراپی کرد کە دەڵێ لە سووریا دەکشێینەوە و هەمان فیلمی ئۆبامام دێتە بەرچاو کە لە عێراق کشایەوە. ئەم بڕیارە وا دەکات داعش لە سووریادا بکەوێتەوە جووڵە.

سیناتۆری ئەمەریکا لە پشکی ویلایەتی کارۆلین
ای باشوور، لێندسی گراهام، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ دەڕوانێ کە بڕیاری داوە هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بکشێنێتەوە.

دۆناڵد ترامپ، بە شێوەیەکی کتوپڕ لە ویلایەتی ئۆهایو ڕایگەیاند، هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە و سووریا بۆ لایەنەکانی دیکە جێ دێڵێ، کە بایەخی پێ بدەن.

ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپ، لە دیدی سیناتۆر لێندسی گراهام لە پشکی ویلایەتی کارۆلینای باشوور بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانرێ. ئەو، بۆچوونی وایە کە ئەم بڕیارە تاکڕۆیانەیە و ئیدی ئەگەر بکەوێتە جێبەجێکردنەوە ئەوا سووریا بۆ ئێران و ڕووسیا جێ دێڵین.

لێندسی گراهام، دەڵێ ئەو بڕیارەی ترامپ هەمان ئەو فیلەمەمان بیر دێنێتەوە کە کاتی خۆی ئۆباما لە عێراق بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای دا، ئەو بڕیارەی ترامپ خراپترین بڕیاریەتی، لەوەتەی بووەتە سەرۆک.

دۆناڵد ترامپ کە کەمترین بۆشایی بۆ شیکارییە ئەمەریکاییەکان جێ دێڵی و بڕیارەکانی بە شێوەی کتوپڕ دەدات، لە بڕیارێکی دیکەیدا پێوەست بە سووریا، بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناری هەڵپەسارد، کە ئەمەریکا بۆ هاوکاریی سووریای تەرخان کردبوو.

بە گوێرەی پێگەی پۆلەتیکۆ، ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار تیرۆیستی داعش لە سووریادا ماون، هەروەها ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکاش لە سووریادا ٢ هەزار سەربازە، گراهام وای دەبینێ کە بە کشانەوەی ئەمەریکا جارێکی دیکە داعش لە سووریادا دەکەوێتە جووڵە و ئیدی دیمەشق بۆ ئێران بەجێ دەمێنێ.
-kdp
Top