"پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه و به سیسته‌می تازه دابه‌ش ده‌كرێت"
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه كه له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه و داوای لێكراوه كه به دوو ڕۆژی تر لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده بكه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئێستا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه و داوای له ژمێریارانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه كه به زووترین كات لیسته‌كه ئاماده بكه‌ن.
لای خۆیەوە د. خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: " وابڕیاره لە کۆتایی ئه‌م هەفتەیه مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت".
ڕوونیشكرده‌وه كه مووچەکە هی مانگی1ی ساڵی 2018.
bas news -
