پەرلەمانتارێكی حەشدی شیعی: بوونی پەكەكە لە عێراق نایاساییە
پەرلەمانتار ئەحمەد ئەسەدی سەر بە دەوڵەتی یاسا و گوتەبێژی پێشوو بەناوی حەشدی شیعی رایگەیاند حكوومەتی عێراق لەگەڵ توركیا ڕێكەوتوون بۆ نەهێشتنی پەكەكە لەسەر خاكی عێراق.
گوتیشی حەشدی شیعی بەشێك دەبێ لەو ڕێكەوتنە و پشتیوانی وەدەرنانی پەكەكە لە عێراق دەكات.
گوتەبێژەكەی پێشووی حەشدی شیعی بە پێویستی زانی سەرباری نەهێشتنی پەكەكە، ناوچەی سنووری نێوان عێراق و ئوردن و سووریاش پاك بكرێتەوە و ڕێگری لە تێپەڕینی هیچ كاروانێكی سەربازی گرووپی چەكداری بكرێت.
bas news -
