هەولێر.. پانێڵێک لەبارەی کاریگەری چەنگ لە دەروونی تاکی عێراقی ساز کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 1\4\2018، له هه‌ولێر، پسپۆڕانی پزیشكی و ته‌ندروستی ده‌روونی به‌شداری پانێڵێكیان بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر قۆناغی ئه‌م دواییانه‌ی شه‌ڕ له عێڕاق کرد، کە چۆن كاری كردووەته سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵك و توانستیان بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و ڕووداوی تۆقێنه‌ر.
پڕۆفیسۆر د. سیروان كامیل عه‌لی، یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر د. ئه‌سما غانم، د. به‌ناز عه‌دنان، له كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر، د. جوێل ڤێرنێت و د. جێری دێیر له پزیشكانی بێ سنوور به‌شێك بوون له گفتوگۆی پانێڵه‌كه و پرسیار لە ئاماده‌بووان گیرا كه له قوتابی پزیشكی، ڕێكخراوی ناحكومی وبه‌رپرسانی حكوومه‌ت پێکهاتبوون.
د. جوێل ڤێرنێت، بەشداربووی پانێڵەکە، رای گەیاند: "ئهدرێسكردنی ته‌ندروستیی ده‌روونی، ئێستا له عێڕاق زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ بنیاد نانه‌وه‌ی كۆمه‌لگاكان و وڵات“.
گوتیشی: "زۆرێك له عێراقییه‌كان چه‌نده‌ها ساڵی توندوتیژی بینیوه، خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌ده‌ست داوه، گوزه‌رانیان، ماڵ و شكۆیان لەدەست داوە، خه‌ڵك تا رادایەک ده‌توانێت ته‌حه‌مول بكات، به‌ڵام به به‌رده‌وامی كه‌وتنه‌به‌ر نه‌هامه‌تی سه‌رئه‌نجام باجی ده‌بێت“.
باسنيوز
