ھاتوچۆی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

ھاتوچۆی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، بڵاو کردەوە و تێدا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لەپەیجی (کیشەی کۆمپیوتەر)، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بلاوکراوەتەوە بەناونیشانی (ھیچمان نییە بۆی زیاد بکەین،
تەنیا ئەوەندە دەڵێن حەقوایە ئەو کارمەندەی ھاتوچۆ توندترین سزا بدرێت)، لەگرتەکەدا لەدوورەوە وینەی کارمەندیکی ھاتوچۆ گیراوە کە خەریکی دانانی کامیرای چاودێرییە،‌ کە ھەمیشە بەرلەدانانیش دەبێت تیست بەکامیراکە بکرێت بۆئەوەی بزانریت شەبەکەی تەواوە یان نا یاخود وینەکانی تەواو دیارە یان نا“.

ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە لەو حالەتەش ئەم وێنانەی کە دەگیرێن، دەسڕێنەوە و تۆمار ناکرێن، کەچی ئەم ھاووڵاتییەی کە وێنەکانی گرتووە زۆر قسەی نەشیاو و بەناحەق بەکارمەندانی ھاتوچۆ دەڵێت.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”بۆیە ئێمە لێرەوە ئەم روونکردنەوەیەمان خستە بەردیدی ھاونیشتمانیان و دڵنیایان دەکەینەوە کەوا ھیچ وێنەیەک لەم وینانەی کاتی تیستکردن بەکامیرایەکە داخل ناکرێن، ئەمە جگە لەوەی کە ھەر وێنەیەک کە ‌دەگیرێت و شوفێری سەرپێچیکاری لەسەر سزا دەدریت لەسەر وینەکە بری خیرایی رێگاپێدراوی شەقامەکە، بری دەرچوون لەخێراییەکە، شوێنەکە ‌و کاتەکەی لەسەر دیاریکراوە، بۆیە وینەیەک کە ‌لە بری خێرایی شەقامەکە کەمتر بیت داخلی سیستەمەکە ناکرێت“.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاماژەی بەوەش داوە: ”ئێمە لە ھەمانکاتدا بەمافی یاسایی خۆشمان دەزانین کە ‌سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم پەیجە تۆمار بکەین بەھۆی ناوزڕاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێرەوە کە ئەمە یەکەم جاریان نییە“.‌












باسنيوز
Top