پێشبینی دابەزینی دەنگەکانی گۆڕان دەکرێت

 پێشبینی دابەزینی دەنگەکانی گۆڕان دەکرێت
نووسەر و چاودێرێکی سیاسی لە سلێمانی ئاشکرای کرد، لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دادەبەزێت.


سۆران سێوکانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ئەگەر هەیە دەنگەکانی گۆڕان دابەزێت، لەبەر ئەوەی بزووتنەوەکە ”خاوەنی مێژوو نییە“ و کەلتوورێکی قووڵی نییە و ”هەموو دەنگەکانی بزووتنەوەکە لەدەوری نەوشیروان مستەفا کۆبووەتەوە“.


بە بڕوای سێوکانی، بنەمای گۆڕان لەسەر ”ناڕەزاییە“ و ئێستا لە گۆڕان ”ناڕازیتر“ پەیدا بووە، هەروەها لەبەر ئەوەی گۆڕان دیاردەیەکی میدیاییە و ئێستا میدیای بەهێز لە دەستی ”غەیری گۆڕان“ دایە و ”ئەو ئیعلامە دژایەتیی گۆڕانیش دەکات، دەنگەکانی بزووتنەوەکە کەم دەبێتەوە.


ئەو نووسەرە نەیشاردووەتەوە، ”گۆڕان تەنیا گۆڕانکاریی سلبی ھێنایە ئاراوە و و خاوەنی یەک گۆڕانکاریی ئیجابی نییە، دواجار چونکە گۆڕانیش ھەر بووە حزبی بنەماڵە“، پێگەی بزووتنەوەی گۆڕان دادەبەزێت.













باسنيوز
Top