سوپای پاسداران: کۆماری ئیسلامی لەبەردەم هەڕەشە و مەترسی دایە

 سوپای پاسداران: کۆماری ئیسلامی لەبەردەم هەڕەشە و مەترسی دایە
سوپای پاسداران، ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ 39یەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کارانەمی کۆماری ئیسلامی لەبەردەم هەڕەشە و مەترسیی جیدی دایە.



بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، لە ڕاگەیەدنراوەکەی سوپای پاسداراندا ڕوو بە ئەمریکا هاتووە: "پێچەوای ویستی شەیتانیی دوژمن چلەمین ساڵڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، درەوشاوەترین ساڵی دەبێت".



ئەمڕۆ 12ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی (2018/4/1) هاوکاتە لەگەڵ 39یەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕیفراندۆم بۆ پەسەندکردنی سیستەمی "کۆماری ئیسلامیی ئێران" کەلە ئێران بە ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی" ناسراوە.



بە گوتەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ڕیفراندۆمە کە ساڵی 1980 لە بارودۆخێکی دژواردا بەڕێوە چوو، لەبەر ئەوەی ئێران شەڕی لەدژی کورد ڕاگەیاندبوو و کوردستانی ڕۆژهەڵات و لایەنە سیاسییەکان بایکۆتی ئەو ڕیفراندۆمەیان کرد و دەنگیان بە کۆماری ئیسلامی نەدا.



سوپای پاسداران کە ئێستا زۆرێک لە کەرتە ئابوورییەکانی ئێرانی لە کۆنترۆڵ دایە، ڕای گەیاندووە هەتا لە بواری چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییەکاندا دروشیمی "پشتیوانی لە کاڵای ئێرانی" هەڵبگیرێت.



لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپادا ئاماژە بەوەش کراوە: "دوژمنان بەتەمان لە سەرەتای دەیەی پێنجەمی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بە گرتنەبەری پرسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئاراستەی لاوازکردن و پەکخستنی ئێران بگرنە بەر، بۆیە هەست دەکەین کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەردەم مەترسی و هەڕەشە دایە".





جاب
Top