راوێژكارێكی ئەردۆغان: ئەگەر ڕووسیا نەبوایە توركیا نەیدەتوانی بە فڕۆکە هێرش بکاتە سەر عەفرین
ئیلنوور چەڤیك، گەورە راوێژكاری سیاسیی ئەردۆغان، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (CNN)ـی توركی، ئاماژە دەدات كە ئەگەر ڕووسیا ئاسمانی ئەلباب و عەفرینی بەرووی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نەكردبایەتەوە، توركیا نەیدەتوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش لەو دوو شوێنە بفڕێنێت.
ئەو دەڵێت: "ڕووسیا دەیەوێت بۆ سەرۆك كۆمارمان بیسەلمێنێ كە دڵسۆزیەتی، بۆیە لە سووریا هاوكاریی باشی توركیا دەكات. ئەگەر بە من بڵێن چەند پلە دەدەیتە ڕووسیا بەرامبەر بە توركیا، لەسەر رەوشی سووریا، 10 لەسەر 10ی دەدەمێ".
ئەو راوێژكارە دانی پێدا دەنێت، ئەگەر فڕۆكەی جەنگی نەبوایە، ئەستەم بوو توركیا لە شەڕی عەفیندا بیبردایەتەوە.
باسنیوز
