ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە پەیمانگای وتاربێژانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف دەرچوون
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا حەوت زانكۆى سنوورى شارەکانی كۆیه، سلێمانى، هه‌ڵبجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، كۆتایى هاتنى بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان ڕاگه‌یاند و بڕیارى ده‌ستكاریكردنى سیستەمى پاشه‌كه‌وتیان به گرنگ وه‌سف كردووه.
ئەمڕۆ شەممە 31\3\2018، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی زانكۆكانى كۆیه، چه‌رمۆ، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی،وێنه‌یه‌كى ده‌ست (بكه‌وتووه، تێدا هاتووه: ”له‌سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه سه‌رباری بارودۆخی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی نه‌خوازراوی دارایی، به هه‌وڵ و ماندوبوون و خۆڕاگری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران توانرا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی خوێندن بدرێت و له هیچ زانكۆیه‌كی كوردستاندا بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن نه‌كرێت“.
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەوە خراوەتەڕوو، کە له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زارەتدا له ڕێكه‌وتی 27\3\2018 له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشنیاز، سه‌رنج و تێبینی زانكۆكان، توانرا پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌بكرێت و دواتر له ڕێگای وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆبوونه‌وه‌کە پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت، به خۆشحاڵییه‌وه به‌شێكی زۆری ئه‌م پڕۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا جێی كرایه‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئاماژەی بەوەش داوە، کە پێشتریش له كۆبوونه‌وه‌ی 22\2\2016دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردبوو، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی كوردستان.
ده‌رباره‌ى ده‌ستكارى پاشكه‌وت ئه‌و زانكۆیانه، لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەی ئاشکرایان کردووە، کە دوایین بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه بڕیارێكی گرنگه‌و به‌شێكی به‌رچاوی بارگرانییه‌كانی سه‌رشانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كات، بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه ئەوان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانیان، هاوكات خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی دیكه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر سندوقی داهاتی زانكۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت.
bas news-
