ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە پەیمانگای وتاربێژانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف دەرچوون
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕای دەگەیەنێت، کە دوای 45 ڕۆژ لە وەرگرتنی وانە یەکەم وەجبەی مامۆستایانی ئایینی لە پەیمانگای وتاربێژانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەرچوون.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیاند: ”دوای 45 ڕۆژ یەکەم وەجبەی مامۆستایانی ئایینی لە پەیمانگای وتاربێژان کە وەزارەتی ئەوقاف دایناوە بۆ وانەوتنەوە دەرچوون، ئەو وانانەش سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە“.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە مامۆستایان ئاینەکانی فیقییەکانیان خوێندووە ئەوەی ماوە و نەیان خوێندووە دەیخوێنن، جگە لەوەش وانە وتنەوە لەو پەیمانگایەدا بەردەوام دەبێت و وانە ئایینییەکان، مافەکانی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی توندووتیژی تێدا دەخوێنرێت.
ڕوونیشی کردەوە، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ ئیمام و خەتیبێک نادرێت بچێتە سەرمینبەری مزگەوت تا لەو پەیمانگایەدا دەرنەچێت و نەخوێنێت.
bas news-
