وه‌رگه‌ڕانى ته‌نكه‌رێك گیانله‌ده‌ستدانى دوو كه‌سی لێكهوتهوه
به‌هۆی ڕووداوێكی دڵته‌زێنه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31-3-2018) له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌ركووك ـ هه‌ولێر، تهنكهرێكى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى كه نه‌وتى خاوى باركردبوو وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه و هاوكاره‌كه‌ى گیانیان له ده‌ست دا".
گوتیشی: "پاش ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى بهههناوهچوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى كه‌ركووك گه‌شتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و له‌ڕێگه‌ى ئامێرى بڕین و جیاكردنه‌وه‌ى پارچه ئاسنه‌وه توانیویانه ته‌رمه‌كان له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ربهێنن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "دواتر ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراون له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى بۆ ئه‌نجامدانى توێكارى پزیشكى".
bas news-
