مه‌سروور بارزانی به‌شداری له پرسه‌ی عه‌زیز شێخ ره‌زا ده‌كات
ئەمڕۆ ٣١/٣/٢٠١٨ له شاری هه‌ولێر و له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، سێیه‌مین رۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبێت (عه‌زێز شێخ ره‌زا باسه‌ڕه‌یی) سەرۆکی پێشووی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوه‌چوو، رێزدار (مه‌سروور بارزانی) سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێزدار سیداد بارزانی ئەندامی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگا وه‌ك وه‌فاو ده‌ربڕینی هاوخه‌می به له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی مرۆڤدۆست و ماندوونەناس له‌بواری خێرخوازیی و كاری مرۆیی‌دا، به‌شدارییان له پرسه‌كه‌دا كرد. هەر لە پرسەکەدا چەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو به‌شداری پرسەکەیان کرد.
عەزیز شێخ رەزا له‌ساڵی (١٩٣٩) له شاری رانیه له دایكبووه و ساڵی (١٩٥٦) په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، لە درێژەی وێستگەی ژیانیدا لە ساڵی (١٩٥٩) بۆ خوێندن چۆته پراگ له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو هەروەها ساڵی (١٩٦٦) په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه. دواتر لە ساڵی (١٩٦٧) بۆته به‌رپرسی ته‌كنیكی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق. ناوبراو یەکێک بووە له هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانیی نه‌مر، لە ساڵی (٢٠٠٥) بووەته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی دەزگا بووە و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ خزمەتی مرۆڤایەتی کردووە.
لە ساڵی (٢٠١٧)دا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كێشاوه‌ته‌وه و له شەوی ( ٢٠-٢١ / ٣/٢٠١٨) له وڵاتی سوید به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد و له رۆژی (٢٨/٣/٢٠١٨) تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی باب و باپیرانی له شاری رانیه به‌خاك سپێردرا.
kdp-
