ڕوونکردنەوە لەبارەی پشووی فەرمانبەرانەوە دەدرێت
خالید جەمال ئەلبێرت، بەرێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، 1ی نیسانی ھەموو ساڵێک، بۆ فەرمانبەرانی ئاشووری و مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
گوتیشی: "ڕۆژی یەکی نیسان کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە، جەژنی (ئەکیتۆ)یە، کە جەژنێکی کۆنی ئاشوورییەکانە، چەندین ساڵە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی مەسیحی لە دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراوە بە پشوو". ڕوونیشی کردەوە، کە بۆ فەرمانبەرانی دیکە دەوام ھەیە و ئاساییە.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وێڕای پیرۆزبایی لە ئاشوورییەکان، جەختی لەوەش کردەوە، کە لەو چەند ساڵەدا بەھۆی بارودۆخی کوردستان و شەڕی داعش ئاھەنگەکانیان وەکوو پێویست نەبووە.
باسنیوز
