تەقینەوەیەک لە کەرکووک ئەفسەرێکی کردە ئامانج خۆی و کچەکەی بوونە قوربانی
تەقینەوەکە درەنگانی شەوی هەینی 30/3/2018 لە نزیک ساردەمەنیی عەرەفە لە ناوەڕاستی کەرکووک رووی داوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ و کچەکەی.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی لکێندراوەوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئەپی وەزارەتی ناوخۆ رووی داوە، کە ئەفسەرەکە لێیدەخوڕی.
دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر، سەقامگیریی ئەو شارە بە تەواوی تێکچووە و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیان بە کارە تیرۆریستییەکان کردووەتەوە و ئەو میلیشیایانەش توانای پاراستنی ئاسایشی شارەکەیان نییە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
