حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە نزیک خورماتوو ئەنجام دەدات

 حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە نزیک خورماتوو ئەنجام دەدات
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێک لە نزیک شاری خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەنجام دەدەن.



ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 31/3/2018 لە باشووری شاری خورماتوو ئەنجام دراوە.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ئۆپەراسیۆنەدا، بەدوای چەکدارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا دەگەڕێن.



دوای راگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 10/12/2017، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە سەدان هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین، کەرکووک و مووسڵ.



دوای داگیرکردنی خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە لەئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەشدی شەعبیەوە، چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵی تیرۆریستی کردووەتەوە و ئەو میلیشیایانەش توانای پاراستنی ئەو ناوچانەیان نییە.



ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه‌ گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.





باسنيوز
Top