کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی (کوردستان 24) ئەمڕۆ هەینی 2018/3/30 کۆمەڵێک لە کۆنسووڵ و نوێنەرای وڵاتان لە هەولێر، سەردانی دەڤەری بارزان و مەزاری نەمران (مەلاس مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی)یان کردووە و لەلایەن شێخ خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزنییەوە پێشوازییان لێ کراوە.
ئەمساڵ و هاوکات لەگەڵ بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، جەماوەرێکی زۆر لە باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کرد و ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی ئەو ڕێبەرە شەهیدانە گرت.
باسنيوز
