هێزە عێراقییەكان لە مەزارگەی شەرفەددین پاشەكشەیان كرد
قاسم شەشۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە دوای بەدەستەوەدانی هەندێك ناوچە لەلایەن پەكەكەوە بە هێزە عێراقییەكان، ئێستا هێزە عێراقییەكان دەیانەوێت بگەنە سەر چیای شنگال و مەزارگەی شەرفەددینیش بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیان، بەڵام لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە رێگا نەدرا و دواتر پاشەكشەیان كرد.
مێدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووە، مەزارگەی شەرفەددین لە ژێر دەستی هێزە عێراقییەكاندایە، بەڵام وەك شەشۆ گوتی: "بە هیچ شێوەیەك رێگا نادەین ئەم مەزارگەیە و شوێنە پیرۆزە ئاینییەكان بكەونە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكانەوە".
فەرماندەكەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، ئاماژەیشی دا: "نەك تەنیا نابێت شوێنە پیرۆزەكانی ئێزدییەكان بكەونە ژێر دەستی حەشدەوە، بەڵكوو دەبێ هەرچی زووترە و هاوشێوەی پەكەكە، حەشدی شەعبییش لە شنگالدا نەمێنێت، چونكە ئێستا ئێزدییەكان بە هیچ شێوەیەك پێویستیان بەو هێزانە نییە و خۆیان دەتوانن پارێزگاری لە ناوچەكە بكەن".
kdp-
