د.تارق نووری: خۆپێشاندان له هه‌ولێر كۆتایی پێ هاتووه و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیر نه‌كراوە
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له شاری هه‌ولێر چه‌ند خۆپێشاندانێك ئه‌نجام دران و دواتریش هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌و خۆپێشاندانانه‌یان به‌سیاسی كرد و بۆ مه‌رامی سیاسی و حزبی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به‌كار هێنا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكاریی خه‌ڵكی داوه و ده‌ستكاریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ئه‌وانیش كۆتاییان به خۆپێشاندان هێناوه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن باسیان له‌وه كردووه، كه له لایه‌ن ئاسایشەوە خه‌ڵكانێك به هۆی خۆپێشاندانەوە ده‌ستگیر كراون."
د. تارق نووری، به‌رێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له نێو ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراون هیچ كه‌سێك له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشەوە ده‌ستگیر نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت دووره له ڕاستییه‌وه، چونكه هێزه‌كانی ئێمه هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر نه‌كردووه."
به‌رێوەبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر گوتیشی: "له شاری هه‌ولێر كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان هاتووه و ئه‌مڕۆ هیچ خۆپێشاندانێک ئه‌نجام نه‌دراوه له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه و هیچ هه‌وڵێكیش بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان له هه‌ولێر نه‌بووه."
kdp-
