نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش جه‌خت له دیالۆگی نێوان هەولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٩/٣/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای دیالۆگێكی جددیترى به ئامانجی چاره‌كردنی كێشه‌كان خواست، ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك نیشان دا.
كۆبیش پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانیان له ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و گردبوونه‌وه‌ی دوێنێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ واژۆكردنی میساقی شه‌ره‌ف به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى بارودۆخی ناوچه‌كه و پشتگیریى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشی له پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیرى له دیالۆگى هه‌ردوولا كرد كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كران و هیوای خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی دیكه‌ش گفتوگۆی جددی بكرێت. به‌شداریی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی له گردبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقدا به پشتگیرییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا كرده‌وه، ده‌رباره‌ی ئاواره‌كانیش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێك له ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئارامییه‌وه، به ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌مپه‌كان و به پێویستی زانی حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
kdp-
