"هه‌ندێك لایه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان لاواز بووه بۆیە موزایەدەی سیاسیی دەکەن"
پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز دوای ناردنی به‌شێك پاره له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه كرد ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ندێك لایه‌ن كه پێگه‌یان لاواز بووه و له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن ویستیان كێشه له نێوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا دروست بكه‌ن و داوكاریی خۆپێشانده‌ران بۆ خۆیان به‌كار بێنن.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستتپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد کە ده‌ستكاریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، بۆیه لایه‌نه‌كان كه زانییان حكوومه‌ت جددیه، ئیتر دواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵكیان بۆ خۆیان قۆسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وا پێشان بده‌ن كه ئه‌وان فشاریان دروست كردووه کە حكوومه‌ت داواكارییان جێبه‌جێ بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت جگه له موزایه‌ده‌ی سیاسی هیچ به‌هایه‌كی نییه."
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ گوتی: "هه‌ندێك لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانیان هه‌ست ده‌كه‌ن كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان لاواز بووه له ماوه‌ی ڕابردوودا، بۆیه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت حزبییه، نەک جه‌ماوه‌ری."
ئه‌و چاودێره سیاسییە ڕایشیكه‌یاند: "ئه‌گه‌ر حزبی نه‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكاریی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه كه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌ویش مووچه‌یه و حكوومه‌تیش جددیه له چاره‌كردنی كێشه‌كه، بۆیه حزبه‌كان کە زانییان حكوومه‌ت جددیه، ئه‌مه‌یان به‌سیاسی كرد و بینیمان ئه‌وه‌ی ده‌كرێت په‌یوه‌ندیی به داواكاریی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی پێگه‌یان زۆر خراپ بووه ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌و خراپییه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه."
kdp-
