لە كەلار بەهۆی بایكۆتەوە هاووڵاتییەكی نەخۆش گیانی لەدەست دا

 لە كەلار بەهۆی بایكۆتەوە هاووڵاتییەكی نەخۆش گیانی لەدەست دا
بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە كارمەندانی تەندروستی لە كەلار بایكۆتی دەوامیان كردووە، هاووڵاتییەك لەبەر نەبوونی كارمەند لە نەخۆشخانەكانی كەلار و وەرنەگرتنی چارەسەر، گیانی لەدەست دا.

محەمەد حوسێن، رۆژنامەنووس كە هاوڕێی قوربانییەكە بووە، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە: "لەبەر نەبوونی نەخۆشخانە (حازم) لە كەلار مرد، حازم باوكی چوار كچ بوو، رۆژانە كاری میوەفرۆشی دەكرد، زەختی خوێنی بەرز بوەوەوە، بەڵام هەموو نەخۆشخانەكانی كەلار بەهۆی خۆپیشاندان و بایكۆتەوە داخرابوون، هیچ دكتۆرێك نەبوو چارەسەری ئەو پیاوە ماندووە بكات، ناچار كەسوكارەكەی دەیبەن بۆ خانەقین تا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام بەداخەوە لە رێگادا گیانی سپارد".

ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: "نزیكەی دوو ساڵ لە تەمەنی هەرزەكاری بە كاری میوەفرۆشییەوە لەگەڵ حازمدا بەسەر بردووە لە گرانییەكەی ساڵانی نەتەوەكاندا لە بەیانییەوە تا درەنگانی ئێواران كاریان كردووە تا 3-4 كیلۆ ئارد و شەكر و چا بۆ ماڵ بكڕن".









باسنيوز
Top